حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی ڕاگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری بۆ خۆپارێزی و به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانی ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری دا هاتووچۆی هاووڵاتییان لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جگە لە تیمەکانی تەندروستی، دیپلۆماسی، رێکخراوەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هێزە ئەمنییەکان لە 14-3-2020 تاوەکوو 28-3-2020 رابگیرێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندووه‌، رۆژی 16 ی ئادار دوایین واده‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێم كه‌ له‌ ئێرانن و له‌ 17 ی ئاداره‌وه‌ تا 1 ی نیسان هاوڵاتیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، كه‌ جموجۆڵی بازرگانی له‌ ده‌روازه‌ سنووریه‌كانی په‌روێزخان، باشماخ و حاجی ئومه‌ران سنووردار ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردووه‌، كه‌ له‌ گه‌شته‌كانی نه‌ورۆزدا نابێت له‌ یه‌ک خێزان زیاتر له‌ شوێنێكدا كۆ ببنه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157877

Your Comment

You are replying to: .
captcha