له‌ پارێزگای شانلی ئۆرفا گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خوازی تورک هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر میتینگی هه‌ڵبژاردنی HDP

به‌شی تورکیا- له‌ ناوچه‌ی خه‌لیلیه‌ی پارێزگای شانلی ئۆرفا گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خوازی تورک هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی HDP له‌ جاده‌ی ئاتاتورکی ئه‌و شاره‌ و ئاڵاکانی ئه‌و حیزبه‌یان سووتاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ درێژه‌ی هێرش‌کردنه‌ سه‌ر ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ئه‌م جاره‌ له‌ ناوچه‌ی خه‌لیلییه‌ی پارێزگای شانلی ئۆرفا گرووپێکی نه‌ته‌وه‌خوازی تورک هه‌ڵیانکوتایه‌ سه‌ر میتینگی هه‌ڵبژاردنی HDP و ئاڵاکانی ئه‌و حیزبه‌یان سووتاند و خه‌سارێکی زۆریان له‌و ناوه‌نده‌ دا.

ئه‌و گرووپه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ ئه‌ندامانی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان کرد و ڕایان‌گه‌یاند: ئێوه‌ له‌ چیاکان ده‌نێژین. ئیزن ناده‌ین بانگه‌شه‌ بۆ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان بکه‌ن. ئه‌و گرووپه‌ به‌ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێک دروشم وه‌ک "چ خۆشحاڵه‌ که‌سێک که‌ ده‌ڵێت تورکم" ئاڵای پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیان سووتاند و دواتر په‌رته‌وازه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌:هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15787

Your Comment

You are replying to: .
captcha