کوردپرێس: میدیاكانی یەكێتی بڵاویان كردەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی حزبەكە، ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و گوتەبێژ و بەرپرسی مەكتەبەكانی هەڵبژارد، بەم شێوەیە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی یەكلا كرانەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی نوێی دەستەی کارگێڕیی یەكێتی هەڵبژێردران كە پێنج كەسن و بریتیین لە رەفعەت عەبدوڵا، رزگار عەلی، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، قادر عەزیز و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ. هەروەها ئهمین بابه شێخ به گوتهبێژی یهكێتی ههڵبژێردرا.
ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتی، سۆران جەمال تاھیری بە بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان هەڵبژارد، ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردن و لەتیف شێخ عومەریش بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندنی یەكێتی، هەروەها شاڵاو عەلی عەسکەری كرایە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەكێتی و سەعدی پیرەش بووە بەرپرسی مەکتەبی دەرەوە.
هەروەها بورھان سەعید سۆفی بەرپرسی مەکتەبی شەھیدان، میران محەمەد بەرپرسی رێكخراوە دیموكراتییەكان، وەستا رەسوڵ بەرپرسی بیر و هۆشیاری و حامدی حاجی غالییش كرایە بەرپرسی مەكتەبی كۆمەڵایەتی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment