کوردپرێس:
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان و سكرتێرى گشتيى ناتۆ، يەنس ستۆلتەنبێرگ، لە پاش كۆبوونەوەكەيان لە نوێنەرايەتى هەميشەيى توركيا لە يەكێتى ئەورووپا كۆنگرەيێكى رۆژنامەوانیى هاوبەشيان ئەنجام دا.
لە پرێس کونفڕانسەکەدا سەركۆمارى توركيا ئاماژەی بە مەسەلەی سووریا وبەتایبەتی دۆخی ئیدلیب کرد و گوتی: "بۆ هيچ وڵاتێكى ئەورووپا نييە لە بەرامبەر پێكدادانەكان و دۆخى مرۆيى سووريا بێدەنگ بێت". - "لە ناو دۆخێكى هەستيارداين كە پێويستە ناتۆ، لەگەڵ توركيا راوێژكارى هاوپەيمانێتى بە شێوەيەكى روون ئاشكرا بكات".
ئەردۆغان، لە بارەى هەڵوێستى وڵاتانى ئەورووپاوە لە بەرامبەر دۆخى سووريا گوتى:"بۆ هيچ وڵاتێكى ئەورووپا نييە لە بەرامبەر پێكدادانەكان و دۆخى مرۆيى سووريا بێدەنگ بێت".
سەبارەت بە هاوپەيمانێتى ناتۆ، ئەردۆغان گوتى: "لە ناو دۆخێكى هەستيارداين كە پێويستە ناتۆ، لەگەڵ توركيا راوێژكارى هاوپەيمانێتى بە شێوەيەكى روون ئاشكرا بكات".
ئەردۆغان، بەردەوام بوو و گوتیشى:"توركيا نۆ ساڵە رووبەرووى ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە كە لە سوورياوە سەرهەڵدەدەن. تاكە وڵاتى ناتۆين كە رووبەرووى داعش بووينەوە و شەهيدمان داوە".
هەروەها گوتيشى:"بەشێكى گرنگى داواكارييەكانمان لە ناتۆ دەربارەى جێبەجێكردنى تەواوى ئەو رێوشوێنانەيە كە لە بڕيارەكانى ساڵانى ٢٠١٢ و ٢٠١٥ دا بۆ پشتگيريكردنى بەرگرى توركيايە".
سەركۆمارى توركيا، جەختى لەسەر پاڵپشتييەكانى ناتۆ كردەوە و گوتى: "ئەوەى گرنگ و سەرەكييە ناتۆ پاڵپشتييەك بۆ بەرەنگاربوونەوەى تيرۆر و بەرگريكردنى وڵاتەكەمان دابين بكات. پێويستە هاوپەيمانمان، لە پاڵپشتيكردنى وڵاتەكەمان جياوازى نيشان نەدەن و دۆخە سياسييەكان نەكەنە بيانوو".
Your Comment