کورد له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا به‌شداری له‌‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌کات

به‌شی سووریا- ئه‌لێکساندر لاوینتف نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤیلادیمیر پووتین بۆ کاروباری ڕووسیا ده‌ڵێت: کورد له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا به‌شداریی لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌لێکساندر لاوینتف نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار بۆ کاروباری ڕووسیا ئاماژه‌ به‌ بابه‌تی کوردی سووریا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: مۆسکۆ و ئه‌نقه‌ره‌ له‌ پێوه‌ندیدان بۆ به‌شداریی نوێنه‌ری کوردی سووریا له‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا و کورد له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا به‌شداری له‌ لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا ده‌کات. ئه‌وان هه‌م له‌ شاندی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌م شاندی ده‌وڵه‌تی و هه‌م شاندی ڕێکخراوی مه‌ده‌نی ئاماده‌ ده‌بن.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ئێمه‌ بانگهێشتی کوردی سووریا ده‌که‌ین وه‌ک کوردی لایه‌نگری تورکیا، کوردی لایه‌نگری سووریا و یان یه‌کێتیی دیموکراتیک یان لایه‌نگری YPG -که‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ شێوازێکی نێگه‌تیڤ به‌وان ده‌ڕوانێت- دابه‌ش نه‌کرێن. له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا کورده‌کان ئاماده‌ ده‌بن و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش‌ له‌ نزیکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تورکیا گفتوگۆ ده‌که‌ین.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15783

Your Comment

You are replying to: .
captcha