کوردپرێس: وهزارهتی تهندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاوی كردهوه: "لە میانەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆلکردنی ئەو نەخۆشیە و بەردەوامیی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێری کردنی ڕەوشی تەندروستی ئەو هاووڵاتییانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان 28272 هاووڵاتی بوون لە 31 شوێنی جیاواز و لە ئێستادا 1254 هاووڵاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان."
وەزارەتەکە ئاماژهی بهوهش كرد: لە بەردەوامیی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پشکنین بۆ 72 گۆمانلێکراو ئەنجام درا کە لە نێویاندا یهک نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19یە کە ئافرەتێکی تەمەنی 49 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە و لە کاتی ئێستادا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
باسی لهوهش كردووه کە ئهو تووشبووه گەشتی وڵاتی ئێرانی کردبوو بەمەبەستی چارەسەری، بەمەش کۆی گشتیی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە 10 حاڵەت کە لە نێویاندا یهک مردن هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment