کوردپرێس:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌خرى به ئۆجه‌لان جێى شه‌رمه‌زارییه و تاوانه‌كانى دژى مرۆڤایه‌تى كه ئه‌و بكوژه "به وته‌ى توركیا" ئه‌نجامی داوه، پشتگوێ خراوه.
هەر لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئه‌وه‌ش هاتووه "پێویست ناكات شه‌رعیه‌ت بدرێته په‌كه‌كه و سه‌ركرده‌كه‌ى، كه ناویان له لیستى تیرۆردا هاتوه، چونكه ئه‌و هه‌وڵانه به‌ته‌واوه‌تى دژى رۆحى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تییه له شه‌ڕى دژى تیرۆردا". داواش ده‌كات ده‌سه‌ڵاتدارانى ئیتاڵیا هاوكاربن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر و گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى پێویست به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى هه‌ندێك شاره‌وانى ئیتاڵیا ده‌یگرنه‌به‌ر.
شارۆچكه‌ى "فوسالتۆ"ى ئیتاڵى ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌خرى داوه‌ته عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، كه ئێستا له زیندانی ئیمرالی ماوه‌ی سزاكه‌ی ده‌باته‌سه‌ر.
دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 1999 عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ستگیر كرا و راده‌ستى توركیا كرا، تۆمه‌تى كوشتنى 40 هه‌زار كه‌س و بازرگانیى ماده‌ى هۆشبه‌ر و مرۆڤ و سپیكردنه‌وه‌ى پاره و رفاندنى درایه پاڵ و سزاى زیندانى هه‌میشه‌یى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment