سەعدی ئەحمەد پیرە لەگەڵ کۆنسووڵی گشتیی ئێران لە هەولێر کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە نەسروڵڵا زارع ڕەشنوودی كونسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لە کۆبوونەوەکەدا تەئکید لەسەر توند و تۆلکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

کوردپرێس: سەعدی ئەحمەد پیرە لە شاری هەولێر پێشوازی کرد لە نەسروڵڵا زارع ڕەشنوودی كونسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و لە سەرەتای دیدارەکەدا، وێڕای تەئکید کردنەوە لەسەر توند و تۆلکردنی پەیوەندییەکان، بیرورا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆرانکاریەکانی گۆرەپانی سیاسی و سەربازیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆر کرا، ھاوکات گفتوگۆ لەبارەی ئایندەی نەخشەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.

لە دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە، سەرنج و گۆشەنیگا و تێروانینەکانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی سەبارەت بە دۆخی گشتیی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەكە بۆ وەفدی میوان خستەڕوو و ڕایگەیاند کە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لەگەڵ سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە بەگشتی و عێراقە بەتایبەتی، ھاوکات لەگەڵ سەروەریی یاسا و پەیرەوکردنی خاڵ و بەند و بڕگەکانی دەستووری ھەمیشەییی عێراقدایە کە تاکە سەرچاوە و بنەما و مەرجەعی یاساییی رێکخستنی کاروباری وڵاتە.

دواتر نەسروڵڵا زارع ڕەشنوودی كونسووڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی كوردستان تە‌ئكیدی كردەوە كە‌ حکوومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە گرنگی و بایەخەوە دەڕوانێتە دوایین پێشھات و گۆرانکارییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە لە پێناو سەقامگیریی سیاسی و ئاشتی و بەرە‌وپێشچوونی پڕۆسەی سیاسی و گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانیی زیاتر و بەھێزترکردنی دیموکراسی لە ناوچەکەدا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157792

Your Comment

You are replying to: .
captcha