به‌رپرسێکی یه‌کێتی: حزبی به‌عس رێکخستنی له‌ که‌رکووک هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسێکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک ئاشکرای کرد که‌ حزبی به‌عسی قه‌ده‌غه‌کراوی عێراق ڕێکخستنی له‌ که‌رکووک هه‌یه‌ و ”داعش له‌ ناوچه‌ سوننه‌نشینه‌کان هه‌یه‌."

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئازاد جه‌باری سه‌رۆکی لێژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک که‌ له‌ پشکی یه‌کێتییه ده‌ڵێت: "داعش ئه‌وه‌ی له ‌ڕووی سه‌ربازی و ئابوورییه‌وه‌ ھه‌یبوووه‌ ھیچی نه‌ماوه‌."

ناوبراو خه‌یانه‌تی 16ی ئۆکتۆبه‌ری گرووپێکی ناو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی به‌ "گۆڕانکارییه‌کانی ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر" وه‌سف کرد و ڕای‌گه‌یاند: "پێش ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ ئه‌وان به‌ ده‌یان شانه‌ی نووستوویان له‌ که‌رکووک ھه‌بوو، ئاشکرا ده‌بوون و چاره‌سه‌رمان کردن به‌ڵام له‌ شوێنه‌ سوننه‌نشینه‌کان ئه‌وان دایه‌نگه‌یان ھه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حزبی به‌عسیش ڕێکخستنی له ‌ناو که‌رکووک و شاره‌ سوننه‌نشینه‌کان ھه‌یه‌."

ئازاد جه‌باری له‌باره‌ی گرنگیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی بۆ سنووره‌که‌ وتیشی: "گه‌ڕانه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووره‌که‌ زۆر زۆر گرنگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٣ سنووره‌که‌یان پاراستوووه‌ و شاره‌زای سنووره‌که‌ن و ئه‌گه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌کانی ئاسایش نه‌بوونایه‌ ئه‌وا که‌رکووکیش وه‌ک ڕومادی و مووسڵ و تکریتی لێ ده‌ھات و خه‌ڵکه‌که‌ی ھه‌مووی ئاواره‌ ده‌بوون و شاره‌که‌ش وێران ده‌بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ حکوومه‌تی عێراق ئیشوکاره‌کان و چالاکی و دڵسۆزییه‌کانی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی به‌ ھه‌ند وه‌رنه‌گرت به‌ڵام ڕۆژێک ده‌بێ خۆیان دان به‌وه‌دا بنێن که‌ ھێزی پێشمه‌رگه‌ چ ده‌ورێکی بینیوه‌."

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15779

Your Comment

You are replying to: .
captcha