بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای کۆبوونه‌وه‌ی درێژی نێوانیان، که شه‌ش کاتژمێری خایاند، پووتین و ئه‌ردۆغان کۆنفرانسێکی میدیاییان ئه‌نجام دا.
له کۆنفرانسه‌که‌دا، پووتن وتی: ئێمه ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌م جار له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه کۆ بووینه‌وه. په‌یوه‌ندیی به‌تینی نێوانمان چاره‌سه‌ری زۆر کێشه‌ی جێ ناکۆکی کردووه.
سەرۆکی ڕووسیا وتیشی: چه‌کداره‌کان به شێوه‌یێکی خولی تۆپبارانی هێزه‌کانی سوپای سووریا و شار و ناوچه مه‌ده‌نیی نشینه‌کان ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشی توندڕه‌وه‌کان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی حه‌میمی هێزه رووسییه‌کان به‌رده‌وام بووه. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌و 15 جار هێرش کراوه‌ته سه‌ر ئه‌و سه‌ربازگه‌یه و رووسیا ده‌ستبه‌جێ تورکیای له حاڵه‌ته‌کان ئاگادار کردووه‌ته‌وه.
پووتین باسی له‌وه‌ش کرد، ڕه‌فتاری ئه‌و گرووپه چه‌کداریانه بووه هۆی ئه‌وه‌ی خوێنی سه‌ربازانی تورکیاش بڕژێت.
سه‌رۆکی رووسیا ئه‌وه‌شی وت: ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه تورکه‌کاندا له مه‌زنده‌کردنی ڕووداوه‌کان هاوڕا و کۆک نه‌بووین، به‌ڵام له هه‌موو چرکه‌یێکی پێویستدا ئێمه توانیومانه سه‌رکه‌وین.
له لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆکی تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، رایگه‌یاند، هه‌ردوولامان گه‌یشتینه رێککه‌وتن له باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ئیدلب و له نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی ئه‌و ئاگربه‌سته کاری پێده‌کرێت.
وردەکارییەکانی رێککەوتنەکەى مۆسکۆ:
سه‌رجه‌م چالاکییه سه‌ربازییه‌کان، به‌درێژایی هێڵی پێکدادان له ناوچه‌ی که‌م کردنه‌وه‌ی گرژییه‌کانی ئیدلب، له کاتژمێر ٠٠:٠١ی ٦ی ئاداری ٢٠٢٠ه‌وه راده‌گیرێن.
له باکووری رێگای سه‌ره‌کیی M4 به قووڵایی شه‌ش کیلۆمه‌تر و له باشوورییه‌وه به قووڵایی شه‌ش کیلۆمه‌تر، رێڕه‌وێکی ئارام بنیاتده‌نرێت. ورده‌کاریی بنه‌ما و شێوازه‌کانی کارکردنی رێڕه‌وه ئارامه‌که، له‌ماوه‌ی ٧ رۆژدا له نێوان وه‌زاره‌ته‌کانی به‌رگریی کۆماری تورکیا و رووسیای فیدراڵ‌دا بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت.
هەروەها ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی تورکیا-رووسیا رۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠ به‌درێژایی ئه‌و به‌شه‌ی رێگای سه‌ره‌کیی M4 که ده‌که‌وێتە نێوان ترومبا (دوو کیلۆمه‌تر له خۆرئاوای سه‌راقیب) و عەین حۆر، ده‌ستپێده‌کات.
کۆدی هەوواڵنێر: 60113
Your Comment