کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ئاداری ۲۰۲۰ محەمەد جەواد زەریف و محەمەد عەلی حەکیم وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش گفتوگۆیان کرد.
هەروەها لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئاسانکاری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەر دوو وڵات و بارودۆخی ئێستای ناوچەکە خرانە بەر باس و لێکدانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
Your Comment