دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە بەغدا تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە بەغدا راگەیاند.

کوردپرێس: سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا باسی لە گیانلەدەستدانی کەسێکی دیکە بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناڤایرۆس کرد و گوتی: تووشبووەکە کەسێکی تەمەن 65 ساڵ بوو و پێشتر ژمارەیێک نەخۆشیی درێژخایەنی لەگەڵدا بوو و لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

شایانی باسە؛ ئەمە دووەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە کە لە بەغدای پایتەخت تۆمار بکرێت، سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ئاداری ۲۰۱۹ وەزارەتی تەندروستیی عێراق یەكەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد "تووشبووەكە خانمێكی پارێزگای بەغدا بووە كە سیستمی بەرگریی جەستەی بەتەواوی بێهێز بوو.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق وتیشی: "پێویستە هەموو لایێک پابەندی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن" و داواشی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد، هاوکاریان بن لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

News Code 157773

Your Comment

You are replying to: .
captcha