کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نەسروڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەیێکدا لەگەڵ نەسروڵا رەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاماژەى بەو پەیوەندییە مێژوی و دێرینە کرد کە هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆ دەکاتەوە لەسەر هەردوو ئاستی حکوومەت و خەڵک و جەختی لەسەر پێکەوە کارکردنی هەموو لایێک کردوە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.

جێگرى سەرۆکى هەرێم دووپاتی کردەوە کە؛ لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستیمان بەوەیە یەکڕیزی بپارێزین و هەموو لایێک بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخە سیاسییەکە هەڵبگرێت، بۆیە پشتگیری کردنی هەموو لایێک لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری دۆخە سیاسییەکە بەرز دەنرخێنین کە ئەوەش لە بەرژوەندیی هەموو لایەکە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە لە ئۆفیسى جێگرى سەرۆکى هەرێم بەڕیوەچوو، کونسوڵی گشتی ئێران باسى لە گرنگى و گەشەکردنى پەیوەندیە توندوتۆڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرد کە "مێژویێک لە فەرهەنگ و کەلتور و پەیوەندیی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی هەردوو لابەیەکەوە گرێ دەدات.

سەرچاوە: سبەی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157755

Your Comment

You are replying to: .
captcha