بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له به‌یاننامه‌یێکی هاوبه‌شدا هه‌ریه‌ک له پاریس، له‌نده‌ن و به‌رلین رایانگه‌یاندووە له رێگه‌ی رێکخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌که‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئامانجی ئه‌و هاوکارییه پشتیوانی کردنی ئێرانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی کۆرۆنا.
ئەو وڵاتانە روونیشیان کردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاوکارییه له رێگه‌ی رێکخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه گەیێندراوەتە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بریتین لە کیتی تاقیکاریی کۆرۆنا و دەسکێش و پۆشەنی تایبەت.
ئەو فڕۆکەیە کە یارمەتییەکانی گەیاندە ئێران هەروەها زیاتر لە 7.5 تەن کەرەستەی پزیشکی ، 100 هەزار کیتی تاقیکاریی کرۆنا و کەرەستەی پاراستنی بۆ زیاتر لە 15 هەزار کەس پێیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment