کۆسرەت رەسووڵ و بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ریکاردۆ رۆدریگز، بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆ بووەوە.

کوردپرێس: نووسینگەی کۆسرەت رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممەلە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسووڵ پێشوازیی کرد لە ڕیکاردۆ ڕۆدریگز، بەرپرسی یونامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی کارەکانی یونامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

کۆسرەت رەسووڵ رۆڵی یونامیی و کارەکانیانی بەرز نرخاند و داوای بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتری لێکرد بە ئامانجی فراوان کردنی پڕۆژەکانیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دۆخی کوردستان و عێراق، پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و یەک گوتاری و یەک هەڵوێستی کورد لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان تاوتوێ کران.

کۆسرەت رەسووڵ و بەرپرسی یونامی جەختیان لەوە کردەوە، پێویستە کورد یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێ لە پرسەکان و داکۆکی سەرسەخت لە مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی بکا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157739

Your Comment

You are replying to: .
captcha