بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له نووسینێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵێسه جه‌بار فه‌رمان نووسیویه‌تی: "رۆژی یه‌کشه‌ممه کۆتا واده‌ی ده‌نگدانه به پاڵێوراو عه‌لاوی بۆ دروستکردنی حکوومه‌ته‌که‌ی. عه‌لاوی له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک مانگه‌ی که له ده‌ستووردا بۆی دیاری کرابوو، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان و حزبه‌کان و دروست کردنی حکوومه‌تێکی کاتی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، نه‌یتوانی کۆده‌نگی بۆ خۆی و بۆ کابینه‌که‌ی مسۆگه‌ر بکات."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێت: "به‌شی هه‌ره زۆری کاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌که‌ی که‌سانی بێلایه‌ن نین و له‌و بواره‌ی بۆی دانراون هیچ شاره‌زاییه‌که‌یان نیه."
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌وه‌ی نووسیوه، "عه‌لاوی خۆی یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی که له ھه‌ڵبژاردندا خۆی پاڵاوتوه و ته‌نها 116 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له نووسینه‌کانیدا سووکایه‌تی به نوێنه‌رانی گه‌ل ده‌کات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد‌و وه عه‌لاوی له به‌رنامه‌که‌یدا ناوی هه‌رێمی کوردستانی نه‌هێناوه و "اعتباری" بۆ هه‌رێم دانه‌ناوه و هیچ خویندنهوهیێکی بۆ که‌مینه‌کان نیه.
له کۆتاییدا په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێت "ئه‌م حکوومه‌ته‌ی عه‌لاوی گه‌ر ده‌نگیش بھێنێت زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێت ببێت به حکوومه‌تی هه‌موو عێراقیه‌کان و ته‌نها حکوومه‌تی به‌شێکی عێراق ده‌بێت و کورد له‌م حکوومه‌ته زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment