ئیبراهیم قەفتانی سەرۆکی حزبی موستەقبەلی سووریا وێڕای ئاماژەکردن بە بەڕێوەبردنی یەکەم کۆنفرانسی حزبەکەی لە شاری کۆبانی بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: چالاکییەکانی حزبی موستەقبەلی سووریا لقی ئەنجومەنی شاری کۆبانی لەژێر دروشمی «سووریای ئازاد و دیموکرات» دەستی پێکرد.
ناوبراو وتیشی: دووسەد کەس لە نوێنەری حزبە سیاسییەکان و نوێنەری دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و کۆمەڵگای مەدەنی لەوان چالاکانی سیاسی سەربەخۆ و چالاکانی مافی مرۆڤ لەم کۆنفرانسەدا بەشدار بوون.
شایانی باسە چالاکییەکانی کۆنفرانسەکە ڕۆژی رابردوو بەخوێندنەوەی بەیانی حزبی موستەقبەلی سووریا دەستی پێکرد و پاشان سەرۆکی لقی کۆبانیی ئەو حزبە وتارەکەی ڕاگەیاند و ئەندامانی کۆمیتەی شارەکە دەستنیشان کران.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسیی ناوچەکە و گفتوگۆی لەسەر کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment