کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 27ی شوباتی 2020 مورادعه‌لی تاتار قایمقامی قه‌سرشیرین ئاماژه‌ی به‌وه کرد که عێراق ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووره‌کانی خه‌سره‌وی و په‌روێزخان له‌گه‌ڵ ئێران وه‌ستاندبوو و هۆکاره‌که‌شی ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆرۆنا له سنووره‌کان ڕاگه‌یاندبوو.
ناوبراو زیادی کرد: له ئێستادا سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی هه‌ندێک هه‌نگاو وه‌ک جێگیرکردنی گرووپی پزیشکی له سنووره‌کانی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووره‌کانی خه‌سره‌وی و په‌روێزخان ده‌ستی پێکردووه.
قایمقامی قه‌سرشیرین ڕاشیگه‌یاند: له ئێستادا ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووری په‌روێزخان ئه‌نجام ده‌درێت و سنووری خه‌سره‌ویش به نامه‌ی فه‌رمیی پارێزگای دیاله به ڕووی تانکه‌ر و بارهه‌ڵگره ئێرانییه‌کان کراوه‌ته‌وه.
تاتار جه‌ختی کرده‌وه: له ئێستادا ڕۆژانه 500 لۆریی بارهه‌ڵگر له سنووری خه‌سره‌وی و 800 بۆ یه‌ک هه‌زار و 500 لۆریی بارهه‌ڵگر به ده‌روازه‌ی سنووری پهروێزخاندا تێده‌په‌ڕن.
شایانی باسه؛ ڕۆژی پێنجشه‌ممه 20ی شوباتی 2020/ 1ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1398 عێراق به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی کۆرۆنا ههنگاوێکی خۆپارێزانه‌ی له سنووره‌کانی گرته‌به‌ر و بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ سنووره‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران داخست.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment