کوردپرێس:
وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له جیهان، کۆمپانیای ده‌رمانسازیی مۆدێرنا (Moderna) باسی له‌وه کرد که وه‌شانی تاقیکاریی ڤاکسینه‌که‌یان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ به‌رپرسانی باڵای ته‌ندروستیی ئه‌مریکا ناردووه و شووشه بچووکه‌کانی ڤاکسینه‌که‌شیان ڕه‌وانه‌ی "په‌یمانگای نیشتیمانیی ئالێرژی و نه‌خۆشینه گیرۆکانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا(NIAID) " کردووه.
کۆمپانیای مۆدێرنا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ر نووسیی: ئێمه شووشه‌کانی ڤاکسینی "mRNA-1273"مان بۆ په‌یمانگای نیشتیمانیی ته‌ندروستی(NIH) نارد بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تاییی توێژینه‌وه‌ی ڤاکسینه‌که له ئه‌مریکا ئه‌نجام بدرێت.
بڕیار وایه توێژه‌رانی په‌یمانگای نیشتیمانیی ته‌ندروستیی ئه‌مریکا (NIH) قۆناغه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌ی ڤاکسینه‌که له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌نجام بده‌ن.
په‌یمانگای نیشتیمانیی ئالێرژی و نه‌خۆشینه گیرۆکانی ئه‌مریکا (NIAID) یه‌کێک له 27 ڕێکخراوی سه‌ر به په‌یمانگای نیشتیمانیی ته‌ندروستیی ئه‌مریکا (NIH)یه که له‌ژێر چاودێریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته‌دا چالاکی ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment