کوردپرێس:
فه‌خره‌ددین كۆجا وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی د. زهكای تاهیر بوراكی كرد كه ئه‌و گه‌شتیار و تیمی فڕۆكهوانیانهی تیادا هێڵدراوه‌ته‌وه كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه و زانیاری له به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رگرت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و هاووڵاتییانه‌یان كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به هه‌واڵنێرانی گوت: ''تا ئێستا له‌و نموونانه‌ی وه‌رگیراون و كاریان له‌سه‌ركراوه هیچ نه‌خۆشێكمان نییه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیف بێت''.
وه‌زیری ته‌ندروستیی تورکیا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه به‌هۆی بوونی گه‌شتیارانی شاری قوم و مه‌شهه‌د و بوونی چوار گه‌شتیار كه تووشی هەڵامەت بوون له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، له ژێر ڕۆشنایی ئامۆژگاری ده‌سته‌ی زانستیدا بڕیار درا بخرێنه كه‌ره‌نتینه‌وه وه‌ک گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست.
كۆجا باسی له‌وه كرد كه ئه‌و گه‌شتیارانه له نه‌خۆشخانه‌ی د. زهكای تاهیر بوراک و خانه‌ی چاودێری بیلكه‌نت خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و له ژووری جیادا دانراون و بۆ هه‌ر یه‌كێكیان ئه‌و پێداویستیانه دابین كراوه كه یه‌كجار به‌كار ده‌هێنرێت و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ڕێوشوێنی پێویستی پارێزیان بۆ گیراوه‌ته‌به‌ر.
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌شتیاران به زۆری گه‌نجانن و ١١ كه‌سیان ته‌مه‌نییان له‌سه‌روو ٥٠ ساڵه‌وه‌یه، ته‌نیا دوو نه‌خۆشی شه‌كره، یه‌ک په‌ستانی به‌رزی خوێن، یه‌ک نه‌خۆشی درێژخایه‌نی برۆنشیتیان تێدایه، به گشتیی گه‌شتیاران ته‌مه‌نیان له نێوان ٢٥-٣٠ ساڵدایه و هه‌روه‌ها ٢٤ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٥ ساڵانیان له نێودایه كه نه‌خۆشییه‌كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا كه‌م به‌دیده‌كرێت و به سووكی ده‌یگرن.
ناوبراو گوتیشی: "له ئێستادا له‌و ١٣٢ گه‌شتیاره و له‌گه‌ڵ ئه‌و ١٠ تیمی فڕۆكهوانییهدا له هیچ كامیاندا پله‌ی گه‌رمی له‌ش نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌روو ٣٨ پله، به‌گشتیی باری ته‌ندروستیان باشه، به تایبه‌تیش ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه هیچ كێشه‌یێكی هه‌ناسه‌دان و هاوشێوه‌یان نییه''.
كۆجا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه: "به‌هۆی بوونی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی قومیان كردووه هه‌ستیاری نیشان ده‌ده‌ن و ١٤ ڕۆژ له ژێر چاودێریدا ده‌بن و ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که تا ئێستا له‌و نموونانه‌ی وه‌رگیراون و كاریان له‌سه‌ر كراوه هیچ نه‌خۆشێكمان نییه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیف بێت''.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment