کوردپرێس:
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به خه‌ندانی گوت: له ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی ئاداری 2020وه به هه‌مان میكانیزم و شێوازی ڕابردوو هاورده‌كردنی شتومه‌ک و سووته‌مه‌نی له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ستی پێکرده‌وه و سه‌رجه‌م سنووره‌کان کرانه‌وه.
ناوبراو زیادی کرد: "هاوردەكردنی سووتەمەنی دەست پێدەكاتەوە، هاوكات هێنانی وشكە بە هەمان میكانیزی پێشوو دەست پێدەكاتەوە، ئەو بارهەڵگرە ترانزێتانە لە مەرز وەستاون بە هەمان ئالیەتی پێشوو بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەست پێدەكاتەوە."
پێشتریش وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو که داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران کاتییه و به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و جێگیرکردنی تیمی پزیشکی له‌سه‌ر سنوور و ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له هه‌رێم ئه‌نجام دراوه.
پێشتریش ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی هه‌رێم به خه‌ندانی ڕاگه‌یاندبوو که بڕیار دراوه له ڕۆژی سێشه‌ممه (25ی ئاداری 2020) و به جێبه‌جێكردنی ژماره‌یێک ڕێكار و پشكنینی تایبه‌ت، ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ڕووی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بكرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment