کوردپرێس:
ڕۆژی چوارشهممه 26ی ئاداری 2020 شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردهوه که لە هەڵمەتێکی هێزەکانی دژەتیرۆر لە شاخی خانووکە لە پارێزگای سەڵاحەدین کە ناوچەیەکی دژوارە لە ڕووی سەربازییەوە حەشارگە و شوێنی چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامیشدا 39 چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.
شانهکه ئاماژەی بەوەش کردووە که لەناو ئەو کەسانەی کوژراون چەند سەرکردەیێکی داعش بوونیان هەبووە لەوانەش موفتی ئایینی و بەرپرسێکی سەربازی ڕێکخراوەکە، جگە لەوەش ژمارەیێک چەک و بەڵگەنامەی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی باسی لەوەش کرد: هەڵمەتەکە بە پشتیوانیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چووە و چەندین بنکە و بارەگای داعش لەو ناوچە شاخاوییەدا لەناو بران و لە هەمان کاتیشدا چوار ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر بریندار بوون.
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment