هێزە ئەمنییەکانی عێراق ژمارەیێکی زۆر چەکداری داعشیان لە سەڵاحەدین کوشت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانەی ڕاگەیاندنی جەنگیی عێراق ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی دژەتیرۆر لە هەڵمەتێکدا 39 چەکداری داعشیان لە پارێزگای سەڵاحەدین کوشتووه‌ کە لەناویاندا موفتی ئایینی و بەرپرسی عەسکەریی داعش بوونیان هەیە.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 26ی ئاداری 2020 شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ لە هەڵمەتێکی هێزەکانی دژەتیرۆر لە شاخی خانووکە لە پارێزگای سەڵاحەدین کە ناوچەیەکی دژوارە لە ڕووی سەربازییەوە حەشارگە و شوێنی چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامیشدا 39 چەکداری ئەو رێکخراوە کوژراون.

شانه‌که‌ ئاماژەی بەوەش کردووە که‌ لەناو ئەو کەسانەی کوژراون چەند سەرکردەیێکی داعش بوونیان هەبووە لەوانەش موفتی ئایینی و بەرپرسێکی سەربازی ڕێکخراوەکە، جگە لەوەش ژمارەیێک چەک و بەڵگەنامەی داعش دەستیان بەسەردا گیراوە.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی باسی لەوەش کرد: هەڵمەتەکە بە پشتیوانیی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چووە و چەندین بنکە و بارەگای داعش لەو ناوچە شاخاوییەدا لەناو بران و لە هەمان کاتیشدا چوار ئەندامی دەزگای دژەتیرۆر بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 157660

Your Comment

You are replying to: .
captcha