بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە شاندی یەکێتی و پارتی لەبەغدا شکستیان هێناوە لەوەی بڕوا بە عەلاوی بهێنن وەزیری حیزبی سەر بەخۆیان لە کابینە وەزارییەکەیدا دابنێن.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: پەرلەکانتارەکانی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتە کوردییەکانی تر جگە لە ئەندامانی هەردوو حیزبەکە گەیشتوونەتە بەغدا بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پێدانی متمانە بە کابینەکەی عەلاوی بەشداری بکەن.
ئەو باسی لەوەش کردووە، کە لەبەر ئەوەی عەلاوی نەکەوتە ژێر گوشارەکانی یەکێتی و پارتی بۆ دانانی وەزیری حیزبی، بۆیە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران هەموو پارتە کوردییەکان جگە لە هەردوو پارتە دەسەڵاتداری هەرێم پشتیوانی کابینەکەی عەللاوی دەکەن.
هەروەها جەختیشی کردووەتەوە، یەکێتی و پارتی لە دانانی وەزیرەکانیان لەسەر بنەمای پشکپشکێنە شکستیان هێناوە.
سەرەتای مانگ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوی-ی راسپارد بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و ناوبراو جەخت دەکاتەوە، کە دەبێت خۆی کاندیدی پۆستە وەزارییەکان دیاری بکات، نەک لایەنەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment