ئێران و ڕووسیا و دیمەشق و تورکیا یەک کەوتوون بۆ دەرکردنی ئەمریکا لە سووریا

بەشی جیهان- دوکتور ستیڤن هایدمەن لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە ئێران و تورکیا و ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی دیمەشق گەشتوونەتە کۆدەنگی بۆ ئەوەی ئەمریکا لە خاکی سووریا دەربکەن.

کوردپرێس:

لە مانگی ڕابردوودا چەندین جار ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە خۆرهەڵاتی باکووری سووریا ڕووی دا و لە لایێکی دیکەشەوە کوردەکانی دانیشتووی ئەو ناوچانە بەردبارانی کاروانی سەربازی و دەورییەکانی ئەمریکایان کرد و ئەمەش شتێکی تازە بوو. ئەمریکا تەنها لە ڕووبەرێکی کەمی ژێردەسەڵاتی کورددا ماوە و لەو ناوچەیەدا هاووڵاتییان هێرشیان دەبردە سەر ئوتومبێلە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئاڵای ئەمریکایان لێ دەکردەوە و ئاڵای سووریایان لە جێگای دادەنا. هێزەکانی ئەمریکا تەقەیان کرد و یەک هاووڵاتیی سوورییان کوشت و دۆخەکە ئارام بوویەوە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە گفتوگۆیێکی لەگەڵ پڕۆفیسۆر ستیڤن هایدمەن توێژەی کاروباری سووریا لە پەیمانگای سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و لە دیمانەکەدا لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی ئەمریکا و ڕووسیا و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و هاووڵاتییانی سووریا پرسیار کراوە.

توێژەری پەیمانگای سیاسەتی دەرەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بە کوردپرێسی وتووە: "بەڕای من پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا زیاتر بۆ مونافەسەکردنی یەکتر و تاقی کردنەوەی لایەنی بەرانبەرە و شەڕێکی جدی لە نێوانیان ڕوو نادات. ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئەمریکا زیاتر هەڵگری ئەو پەیامەیە کە ڕووسیا دەیەوێت بڵێت ئەگەر ئەمریکا بەنیازە کەڵک لە مانەوەی خۆی وەربگرێت دەبێت باجی مانەوەکەی بدات."

پڕۆفیسۆر هیدمەن لەبارەی ناڕەزاییی ئێران و ڕووسیا و تورکیا بەرانبەر هەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەڵێت: "هۆکاری ئەم ناڕەزایییە ئەوەیە کە پاڵپشتیی هەرێمییانە بۆ هەبوونی ئەمریکا لە ناوچەی چێردەسەڵاتی کوردەکان لە ئارادا نیە. تورکیا و ئێران و حکوومەتەکەی ئەسەد و ڕووسیاش کۆدەنگن لەوەی ئەمریکا سووریا چۆڵ بکات و لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا بچێتە دەرەوە."

ئەو چاودێرە سەربازی و سیاسییە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئایندەشدا ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ ئەمریکا لە سووریا بەدەوام دەبێت.

ناوبراو لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی وت: "ڕووسیا و دیکەی لایەنەکانیش بەردەوام دەبن لەوەی لە سووریا گێچەڵ بۆ ئەمریکییەکان دروست بکەن و ناچاری بکەن پاشماوەی هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە."

News Code 157636

Your Comment

You are replying to: .
captcha