دەزگای راپرسیی پۆلیمەترێ: دەنگەکانی ئاکەپە بە ڕێژەیێکی بەرچاو کەمی کردووە

بەشی تورکیا- دەزگایێکی راپرسی لە تورکیا، کە ئەو دەزگایە زۆربەی ئەنجامی راپرسییەکانی راست دەرچوون، ئاشکرای دەکات کە ئەگەر بەیانی لە تورکیا هەڵبژاردن بکرێت، ئاکەپە رێژەی دەنگەکانی بە رێژەیێکی بەرچاو کەم دەکات، بەڵام هەدەپە لە هەڵکشاندایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: دەزگای راپرسیی پۆلیمەترێ-ی تورکی، ئەوکاتەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئیستانبۆڵ دووبارە کرایەوە، ئەو دەزگایە ئاشکرای کرد، کە ئەمجارەیان ئەکرەم ئیمامئۆغڵو بە رێژەی یەک ملیۆن دەنگ بە پێش بیناڵی یڵدرم دەکەوێت، هەرواش دەرچوو و ئیمامئۆغڵو بەو رێژە زۆرە بە پێش رکابەرەکەی یلدرم کەوت و بووە سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبۆڵ.

ئەو دەزگایە دەنگی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بە بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٨ هەڵسەنگاندووە. بە گوێرەی هەڵسەنگاندن و ئەنجامی راپرسیی ئەو دەزگایە، ئاکەپە رێژەی دەنگەکانی بۆ ٣٠٪ بەرز دەبێتەوە، لە کاتێکدا لە ٢٠١٨ ئاکەپە ٤٠٪ی دەنگەکانی تورکیای بەدەست هێناوە.

مەهەپە کە پارتێکی ناسیۆنالیستی تورکیایە و دژی کوردە و هاوپەیمانی ئاکەپەیە، بە گوێرەی ئەنجامی راپرسیی پۆلیمەترێ بێت، ئەگەر بەیانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە تورکیا ئەنجام بدرێت، مەهەپە ناتوانێت بەربەستی هەڵبژاردن بشکێنێت و دەنگەکانی بۆ ٨.٩٪ کەم بووەتەوە.

بەڵام هەدەپە کەلە ٣ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا توانی بەربەستی هەڵبژاردن بشکێنێت، دەنگەکانی بە رێژەیێکی کەم زیاد دەکات و دەتوانێت بە ئاسانی بەربەستی هەڵبژاردن بشکێنێت، ئەویش بە هێنانی ١٢.٨٪ ی دەنگەکان لە تەواوی تورکیادا.

هەر ئەو دەزگایە ئاشکرای دەکات، کە هاوپەیمانی کۆماری لە نێوان ئاکەپە و مەهەپە، رێژەی دەنگەکانیان دەگاتە ٣٩٪، بەڵام هاوپەیمانی میللەت و پارتەکانی تری ئۆپۆزسیۆن دەنگەکانیان بۆ ٦٠٪ بەرز دەبێتەوە، ئەمەش دەریدەخات کە لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئاکەپە زۆرینە لە دەست دەدات، تەنانەت ئەگەر مەهەپەش هاوپەیمانی بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157627

Your Comment

You are replying to: .
captcha