کوردەکان جەخت لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی شاندە کوردییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پێکهاتەی مەسیحیەکان دەڵێت: کوردەکان جەخت لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دەست نیشان کردنی وەزیرە بێلایەن و تواناکان دەکەنەوە.

کوردپرێس: زیا بوترس ڕوونکردنەوەی دا لەسەر گفتوگۆکانی شاندی وەفدە کوردستانیەکە لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان و محەمەد تۆفیق عەلاوی دا، وتی: "ئەو شاندە کوردییە لە نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بووە، مەبەستی سەردانەکەشمان تەنها بۆ جەخت کردنەوە بووە لەسەر پاراستنی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان".

زیا بوترس لە وتووێژەکەیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا زیاتر ڕوونی کردەوە لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی، جەختمان لەوە کردۆتەوە، پێویستە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و وەک کابینەکانی ڕابردووتر لەسەردەمی مالکی و عەبادی مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکرێتە بابەتی ململانێ سیاسیەکان و هەروەها مادەی 140 جێ بەجێ بکرێت لەگەڵ باسکردن لە پێشمەرگە و جەختکردنەوە لە پێدانی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان".

وەک وەڵامدانەوەیێک بۆ قسەکانی سەلیم شووشکەیی کە ئەندامی هەمان شاندە، زیا بتریۆس دەڵێت: من لەیەکەم ڕۆژەوە لە کۆبوونەوەکان بەشدارم بەهیچ جۆرێک باسمان لەبابەتی پۆستی وەزارەت بۆ حیزبەکان بەو جۆرە نەکردووە بەڵکوو هەموو شاندەکە بە پارتی و یەکێتیشەوە جەختمان لەسەر مافەکانی هەرێمی کوردستان کردۆتەوە".

ناوبراو وتیشی: بەداخەوە نازانم بۆ ئەو قسەیەی واکردووە، بەڵام وەک هەرێمی کوردستان دەمانەوێت بزانین ئەو کەسانە کێن بەناوی کورد دەیانکەنە وەزیر؟ ئەگەرنا پارتی و یەکێتیش پێداگری لەبێ لایەنی و توانا دەکەن نەک پۆست بۆ حیزبەکانیان".

بوترس ئەوەشی وت "بەڵام کێشەکە ئەوەیە عەلاوی ڕێز له ‌تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان ناگرێت وەک قەوارەیێکی دەستووری بەڵکوو دەیەوێت وەک پارێزگایێکی عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات و هەتا ئێستا نەک هەر لایەنە کوردستانیەکان بەڵکوو لایەنی سونەکانیش دوو بەرەن، لایێکیان دوێنێ به ‌فەرمی ڕایانگەیاند بەشدار دەنگدان ناکەن و زۆر لە لایەنە شیعەکانیش نیگەرانن لەم مامەڵەیەی عەلاوی بەڵام وادیارە لەژێر فشاردان کەلای ئێمە ڕوونە چیە".

زیا بتریۆس ڕاشیگەیاند" ئەگەرچی عەلاوی بەڵێنی داوە مووچە و قوتی خەڵکی کوردستان و مافە دەستورییەکانی بپارێزێت بەڵام ئێمە دەمانەوێت بە نووسراو ئەو بەڵێنە بدات بەلایەنی کوردستانی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157615

Your Comment

You are replying to: .
captcha