بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش کۆتایی هاتنی ژماردنی دەنگەکانی ئەم خولەی پەرلەمان لە بازنەکانی دەنگدانی شارەکانی قوروە و دێولان پەرویز ئەوسەتی وەکوو نوێنەری ئەم دوو شارە گەیشتنە بەهارستان.
سیتادی هەڵبژاردنەکانی شاری قوروە لەم خولەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند لە کۆی دەنگەکان کە ژمارەیان 73هەزار و 162 دەنگ بوو 67هەزار و 59 دەنگی دروست و 6هەزار و 103 دەنگی پووچەڵ خرانە سندووقەوە.
حسێن ئەڵماسی ئەنجامی کۆتایی ژماردنی دەنگەکانی ڕاگەیاند و وتی: پەرویز ئەوسەتی بە 17هەزار و 196 دەنگ توانی زیاتر ین دەنگ مسۆگەر بکات و وەکوو نوێنەری پەرلەمانی لە یازدەهەمین خولدا هەڵبژێردرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment