گەشتەكانی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ ئێران ڕاگیرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بە راگرتنی سەرجەم گەشتەكانی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ ئێران، ئەوەش دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران.

کوردپرێس:

بەگوێرەی نووسراوێک كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەرە، "بڕیار درا بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران تا ماوەیێكی نادیار."

لە ئێستاشدا لە هەرسێ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران كە هەرێمی كوردستان بە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەبەستێتەوە هاتن و رۆشتن تا كاتێكی نادیار قەدەغە كراوە.

News Code 157605

Your Comment

You are replying to: .
captcha