گومرکی هه‌رێم ئاگادارییێکی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌کان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرکی هه‌رێم ئاگادارییێکی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌کان کرد و تێیدا ڕایگه‌یاندووه‌، هیچ بابه‌تێک بێ پشکنین نابێت بهێنرێته‌ ناو هه‌رێمی کوردستان.

کوردپرێس:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گومرکی هه‌رێم ئاگادارییێکی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنوورییه‌کان کرد و له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی گومرکی هه‌رێم ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کدا داوا له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانی خاڵه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، رێگه‌ به‌ هاورده‌کردنی هیچ کاڵا و خۆراک و ده‌رمانێک و ئه‌و بابه‌تانه‌ نه‌درێت، که‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هاونیشتمانییانه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێن تاوه‌کو ئه‌نجامی پشکنینه‌کانیان به‌ده‌ست ده‌گات".

ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ ئێران بڵاوبۆته‌وه‌، پێشتریش حکومه‌تی عیراق بڕیاریدا رێگری له‌ هاتنی گه‌شتیاری ئێرانی بکرێت و ئه‌و هاووڵاتیانیش له‌و وڵاته‌ن دوای هاتنه‌وه‌یان 14 رۆژ چاودێری بکرێن.

مەرزی حاجی ئومەران داخرا

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند،"بەپێی بریاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بریاری داخستنی دەروازەکە ئاراستەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران کراوە، لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردو لە روی گەشتیارییەوە دەروازەی حاجی ئۆمەران داخراوە"

ئاماژە بەوەش كراوە،"بەپێی بڕیارەكە و راگرتنی پێدانی ڤیزەی ھاتنە ژورەوە بۆ ھەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتی ئێران لە رێگای دەروازە سنورییەکانەوە تا کاتێکی نادیار و ھەروەھا راگرتنی گەشتی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ وڵاتی ئێران تا کاتێکی نادیار"

سنووری پەروێزخان داخرا

بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبونەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ، بەبڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان رایگەیاند،"دوای بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەبەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانیەوە، بنکەی نشینگەی پەروێزخان ئاگادارکرایەوە، کەلە کاتژمێر 12ی ئەمشەو 21/20ی2020/2 ەوە هاتوچۆی گەشتیاران لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە ڕابگیرێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردۆتەوە بەشێوەیێكی كاتی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەموو جۆرە هاتوچۆیێک لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران راگیراوە لە مەرزی باشماخەوە ڕاگیراوە.

News Code 157604

Your Comment

You are replying to: .
captcha