مەسعوود بارزانى هەڵوێستى خۆى لەبارەى حکوومەتەکەى محەممەد تۆفیق عەلاوی دەربڕى

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی لە لێدوانێکدا وتوویەتی پشتگیری کردن یان پشتگیری نەکردنی کورد لە کابینەکەی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بەستراوە بە چۆنیەتیی مامەڵەکردنی عەلاوی لەگەڵ کوردی عێراق.

کوردپرێس:

مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیندیپێندنت رایگەیاندووە، ئەوان ڕێز لە كەسایەتی محەممەد تۆفیق عەلاوی دەگرن و لەئێستادا شاندێكی كوردی سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێ لەگەڵ عەلاویدا لە گفتوگۆدان و چاوەڕوانی هەڵوێستەكانی سەرۆكوەزیرانی نوێ دەكەن سەبارەت بە هەرێمی كوردستان.

بارزانی وتیشی، ئەگەر عەلاوی هەڵوێستەكانی لەبارەی هەرێمەوە جێی ڕەزامەندی ئەوان نەبێت، دوور نییە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بایكۆت بكەن.

لەبارەی هەڵوێستی سەبارەت بە عەلاوی بارزانی دەڵیت، لە ئێستادا كە كۆمەڵێك گرووپی چەكداری لە دەرەوەی یاسا بوونیان هەیە محەممەد تۆفیق عەلاوی ناتوانێت سەركەوتوو بێت لە كابینەكەیدا.

سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكانەوە بارزانی ڕایگەیاندووە، یاسا كۆنەكە باشتر بوو لەم یاسایەی ئێستا و بەدووریشی نەزانی كورد بایكۆتی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بكات.

ئەم وتانەی بارزانی لە كاتێكدایە، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ شاندێکى باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری به‌غدایه‌ بە مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی محەمەد تۆفیق عەلاوى و قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌شداری هه‌رێم و مافه‌كانی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان.

پێشتریش پەرلەمانتارێکى کورد لە بەغدا رایگەیاندبوو، "داواکارییەکانی کورد هاوشێوەی داواکارییەکانی دیکەی گەلانی عێراق لەلایەن محەمەد عەلاوى تەماشا دەکرێت و کوردیش دەبێت وەک بەشێکی گرنگی گەلی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت".

News Code 157603

Your Comment

You are replying to: .
captcha