کوردپرێس:
لاهوور شێخ جه‌نگی
*له‌ساڵی 1975 له‌دایك بووه
*ساڵی 1984 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی روویان له‌ناوچه‌ی گوێزیله كردووه و به‌شداری ڕاسته‌وخۆی شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردیان كردووه
*له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌دن به‌هۆی بۆردوومانی خوێندنگه‌كه‌یان له‌پرۆسه‌ی خوێندن داده‌بڕێت
*دواتر خانه‌واده‌كه‌ی ڕوویان له‌ئێران كردووه و لاهوور شێخ جه‌نگی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌شاری ورمێ درێژه‌ی به‌پرۆسه‌ی خوێندن داوه
*له‌سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ده‌چێته وڵاتی به‌ریتانیا
*به‌هۆی لێهاتووی و زیره‌كی له‌به‌ریتانیا چه‌ند ساڵێك له‌خوێندن پێشده‌خرێت
* مام جه‌لال بۆ زۆرێك له‌دیدارو كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی
*وه‌فده بیانیه‌كان لاهوور شێخ جه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه
*له‌ساڵی 1999 بۆ 2002 جێگری نوێنه‌ری یه‌كێتی بووه له توركیا
*دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان به‌رده‌وام له‌نزیكی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه
*دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كار ده‌كات
*له‌هێرشی سوپای ئه‌مریكا بۆ له‌ناوبردنی رژێمی به‌عس و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كاری كردووه.
*له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی جندل ئیسلام هه‌ماهه‌نگی نێوان لاهوور شێخ جه‌نگی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر ده‌بێت
*له‌پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و كۆنترۆڵی شاری كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای ئه‌مریكا رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بووه
*له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له‌كه‌ركوك و خورماتوو و ناوچه‌كانی در به‌رده‌وام بووه له‌راوه‌دوونانی تیرۆرستان
*له‌دوای ساڵی 2003 و به‌پشتیوانی سه‌رۆك مام جه‌لال و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان لاهوور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هێزی دژه تیرۆر داده‌مه‌زرێنن
*به‌شداری چه‌ندین مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی ئه‌مریكای
*لاهوور شێخ جه‌نگی له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆرستانی سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی زۆرێك له‌ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌كانی كردووه
*سه‌رپه‌رشتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه جێناكۆكه‌كانی كردووه
*لاهوور شێخ جه‌نگی به‌ئه‌ندازیاری دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی نێوان رۆژئاوای كوردستان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسرێت.
*چه‌ندین جار له‌كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی داعش پێشنیاری داوای پاڵپشتی كردنی رۆژئاوای كوردستانی لێكردوون.
*له‌سه‌ر پێشنیاری لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌مریكا بڕیاریدا كاروانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ شه‌رڤانان ره‌وانه بكات.
*له‌سه‌ر ئاستی حزبی له‌دوای نه‌خۆش كه‌وتن و كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال لاهوور شێخ جه‌نگی هاوشان له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی.
*به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی بێوچاندا بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی و به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی
*رۆژی 18-2-2020 له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی به هاوسه‌رۆكانی (ی.ن.ك) هه‌ڵبژێردران
بافڵ تاڵه‌بانی
* بافڵ جه‌لال حیسامه‌دین تاڵه‌بانی
* ساڵی 1973 له به‌غدا له‌دایكبووه
* بافڵ كوڕه گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئه‌حمه‌ده و برای قوباد تاڵه‌بانییه
* به‌ناوی بافڵه‌كه‌ی چه‌می ڕێزانه‌وه ناونراوه
* ژیانی منداڵی و گه‌نجێتی له ماڵی برایم ئه‌حمه‌دی باپیری له به‌ریتانیا به‌سه‌ر بردووه
* ته‌مه‌نی گه‌نجێتی زیاتر به خوێندنه‌وه و وه‌رزشه‌وه به‌سه‌ر بردووه
* هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی لاڤه‌یه و كچی مه‌لا به‌ختیاری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتییه
* كوڕ و كچێكی هه‌یه به‌ناوه‌كانی كۆبان و له‌یلا
* زۆر كه‌م له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌باره‌ی ورده‌كاری ژیانیه‌وه كه‌مده‌زانرێت
* به‌رپرسی نووسینگه‌ی سكرتاریه‌تی تاڵه‌بانی بووه
* ساڵی 1996 به‌شداری له ڕاهێنانه‌كانی فه‌یله‌قی بیانی فه‌ره‌نسادا كردووه
* ساڵی 1998 یه‌كێك بووه له به‌ژداربووانی ڕاهێنانه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا
*ساڵی 2000 به‌شداری له ڕاهێنانی هێزه تایبه‌تییه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه
* له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووه
* یه‌كه‌مجار وه‌ك وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان
* له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی ئامۆزای ده‌زگای دژه‌تیرۆری دامه‌زراندووه وبه‌رپرسی كاروباری دژه‌تیرۆری كوردستان بووه
* له دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی
* بافڵ تاڵه‌بانی زیاتر له جاران ده‌ركه‌وته‌وه و به ئاڕاسته‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی یه‌كێتی كاری ده‌كرد
* ده‌نگه ناڕازییه‌كانی ناو یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئاشتكرده‌وه
* ڕۆڵی له دانانی سه‌رۆككۆماری عێراقدا هه‌بووه
* تا كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی هیچ پۆستێكی له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌بووه
* هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا به 791 ده‌نگ به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا
* له ١٨ ی شوباتی 2020 به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ لاهوور شێخ جه‌نگی به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردران
Your Comment