کوردپرێس: رزگار عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندکرد، که له 77 مادده پێکهاتووه.
رزگار عه‌لی راشیگه‌یاند: "به بڕیاری کۆنگره، ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی سه‌رپشک کرا له هه‌مووارکردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتی، بۆیه دوای چه‌ندین کۆبوونه‌وه گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی برایانه له نێو هه‌موو هه‌ڤاڵانی کۆنگره، ئه‌مڕۆ توانرا به‌شێوه‌یێکی باش و به کۆی ده‌نگ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان په‌سه‌ند بکرێت که له 77 مادده پێکهاتووه".
ئه‌ندامەکەی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی وتیشی: له ئێستادا عێراق به گشتی به بارودۆخێکی تایبه‌تی و ئاڵۆزدا گوزه‌رده‌کات که ئه‌ویش پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێیه، بۆیه وه‌ک یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین بۆ داکۆکیی کردن له مافه ده‌ستوریی و یاساییه‌کانی گه‌له‌که‌مان، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شداین حکوومه‌تی نوێی عێراق حکوومه‌تێکی فیدراڵی بێت و مافه ده‌ستووری و یاساییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی تێدا پارێزراوبێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆكانی یەكێتی هەڵبژێردران.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment