بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جوود دێر، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمەریکا لە پێوەندییێکی تەلەفۆنیدا کە ڕۆژی شەممە لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەنجامی داوە پشتگیریی لە هەڵویستەکانی تورکیا کردووە لەبارەی پێکدادانەکانی ئیدلیب.
گۆڤاری هیل لەمبارەوە نووسی جوود دێر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی بە هەواڵنێرانی وتووە: دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی شەممە نیگەراەنیی خۆی بۆ توندوتیژییەکان لە ئیدلیب دەربڕیوە.
بەوتەی ناوبراو ترەمپ سپاسی ئەردۆغانی کردووە بەبۆنەی ئەوەی کە ڕێگری کردووە لەسەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لە ئیدلیب.
تورکیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو و پاش زیاتر بوونی هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای سووریا بۆ کونترۆڵ کردنەوەی ئیدلیب، بنکەکانی سوپای سووریای بۆردوومان کردووە و کەرەستەی نوێی سەربازیی بۆ سووریا گواستووەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها نیگەرانیی خۆی لە پشتگیریی سەربازیی ڕووسیا بۆ حکوومەتەکەی ئەسەد دەربڕیوە و داوای کردووە قەیرانەکە لە ڕێگای سیاسییەوە چارەسەر بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment