کوردپرێس:
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا، لە 15ی نیسانی ئەمساڵەوە، پێدانی ڤیزای ئه‌لیکترۆنی و رێکارەکانی پێدانی ئەو جۆرە ڤیزایە کۆتایی پێدێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئاماژە بەوەش کراوە، تێچوی ڤیزای ئەلکترۆنی تا 14ی نیسان نزیکەی 50 دۆلاری تێدەچێت و بۆ ماوەی 30 رۆژ بەکاردەهێنرێت و دوای ئەو وادەیە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، باڵیۆزخانه و کۆنسوڵخانە و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانمان له "به‌غدا، به‌سره، که‌رکووک، هه‌ولێر و سلێمانی" له رێگه‌ی کۆمپانیا و نووسینگه تایبه‌تییه مۆڵه‌ت پێدراوه‌کانه‌وه به‌رێکاری مامه‌ڵه‌کردنی ئاسان و خێرا ڤیزای ئاسایی به هاووڵاتییانی عێراق ده‌درێت.
Your Comment