کوردپرێس:
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کۆنگرەی "نوێبونەوە"ی‌دا کە لە 21ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەڕێوە چوو، دەنگیدا بە هەریەکە لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی کە ئەوەی یەکەمیان لە حەوت ئەندام و دوەمیان لە 124 ئەندام پێکهاتوە.
کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی تا ڕۆژی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020 بەردەوام بوون، مستەفا چاوڕەش، سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌کان دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی باس كراوه حوكمه كۆتاییه‌كانی كۆنگره بوو، كه له مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ له مادده‌ی 66 ه‌وه ده‌ستیان پێكرد، تا كۆتا مادده كهماددەی 77ە.
بەردەوام بوونی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی لەکاتێکدایە، 11ی ئەم مانگە، کۆسرەت ڕەسوڵ داوای لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کرد گفتوگۆکان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ رابگرێت.
بەردەوامبونی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی لەکاتێکدایە، 11ی ئەم مانگە، کۆسرەت رەسووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی داوای لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کرد گفتوگۆکان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ رابگرێت، راشیگەیاند، "یەکێتی کەوتوەتە دۆخێکەوە پـێویستە وریابین، بڕیارەکان مەترسیان لەسەر هاوسەنگیی یەکێتی دروست کردووە".
شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکا-ی راگەیاند، "ئەنجومەنی سیاسی لە تێکۆشەرەکانی یەکێتی پێکهاتون و پێویستە لە پەیڕەوی ناوخۆدا دەسەڵاتیان پـێبدرێت، بێ دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنە، رەنگە هەندێک کاری نەشیاو و لابەلا بکرێت، بۆ رێگرتن لە کاری لابەلا، دەبێت ئەو ئەنجومەنە دەسەڵاتی هەبێت".
بەپێی راپۆرتێکی دەنگی ئەمریکا، ناکۆکیە نوێـیەکانی یەکێتی لەسەر سێ پرسی سەرەکیە، دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یەکێتی، لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی یەکێتی کە کێ بن و دەسەڵاتیان چۆن بێت.
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەنجومەنی باڵای سیاسی دەیانەوێت دەسەڵاتی ڤیتۆکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتییان هەبێت و خاوەن بڕیار بن، لە کاتێکدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی کە ئەوان پێیانوایە، دەسەڵاتی "بنەماڵەی تاڵەبانی بەسەریەوە دیارە"، دەیانەوێت ئەو ئەنجومەنە تەنها رۆڵی راوێژکاری هەبێت.
گرفتێکی دیکەی یەکێتی، چۆنیەتی بەڕێوەبردنی یەکێتییە، کە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەیانەوێت سستمی هاوسەرۆکی پەیڕەو بکرێت و باس لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شیخ جەنگی بۆ ئەو پۆستانە دەکرێت، بەڵام ئەنجومەنی باڵای سیاسی دەڵێن، پێشتر وا رێککەوتون حیزب سەرۆک یان سکرتێری هەبێت.
لە كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی پێنجشەمەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیدا 12 مادده‌ی په‌یڕه‌ویان تێپه‌ڕاندووه، یه‌كێك له‌و ماددانه كه رێژه‌ی ژنانه كه له 25% ی كاروباره‌كان بۆ ژنان ده‌بێت.
چاوڕەش باسی لەوەشکرد، "له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كرا كه ئه‌و حزبانه‌ی دێنه ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به چی به‌رنامه‌یه‌ك بێن بۆیه ئه‌و ماددانه هه‌مو ئه‌ندامان به كۆی ده‌نگ پشتیوانیان لێكرد‌و تێپه‌ڕێنرا".
سه‌رپه‌رشتیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئەوەشی خستەڕو، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی تریشیان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یێكی باش هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێشتر له‌نێو هه‌ڤاڵان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه، پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌ی پێ تۆكمه تر بكرێت.
Your Comment