کوردپرێس:
بەیار تاهیر پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی لێدوانێكی وتی: مەسعوود بارزانی هیچ گفتوگۆیێكی لەگەڵ محەمەد عەلاوی راسپێراو بۆ حکوومەت نەكردووەو ئەو دەنگۆیانەی لەو بارەوە بڵاودەكرێنەوە ناڕاستە.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: لەئێستادا مەسعوود بارزانی چاوەڕێی سەردانی راسپێراوی سەرۆكی حکوومەت دەكات بۆ هەولێر، ئەوكاتە گفتوگۆ لەو بارەوە دەكەن.
هەروەها جەختیكردەوە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ پێكهێنانی حکوومەت نەكراوەو ئەوەی لەو بارەوە وتراوە تەنیا قسەی میدیاكانە.
چەند رۆژێكە دەنگۆ هەیە مەسعود بارزانی لەگەڵ نوێنەرێكی تایبەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی كۆبووەتەوەو لەكۆبوونەوەكە رێككەوتن لەسەر پشكەكانی پارتی لەحکوومەتی داهاتووی عێراق.
Your Comment