کوردپرێس:
دوو مانگ دوای دەست لەکارکێشانەوەی فەرمیی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیرانی عێراق و پەسەندکرانی لەلایەن پەرلەمانەوە، لە ئەنجامدا بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە، محەمەد تۆفێق عەلاویی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بۆ ئەوەی زەمینەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە فەراهەم بکات. کوردەکان لەم دۆخە نوێیەدا کە چەندین مانگ هەوڵیان دابوو بژاردەی سێهەم هەڵبژێرن و نەکەونە نێو ململانێی نێوان شیعەکان بۆ ئیدارەدانی عێراق و زیاتر داڵغەی بەرژەوەندی و مافەکانی هەرێمی کوردستان بێت، پاش ڕاسپێردرانی عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکوومەت هەستیان بەوە کرد کە لێکترازانیان تێکەوتۆتەوە و ناتوانن هاوپەیمانیی کوردستانی لە بەغدا پێکبهێنن. بۆیە بە وتەی سەرۆکی فراکسیۆنی ئایندەی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی کورد لەگەڵ عەلاوی بە یەک گرووپ ناکرێت بەڵکوو سێ گرووپی جیاجیا وەک نوێنەرانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دەکەن.
دەقی دیمانەکەی کوردپرێس لەگەڵ ڕابوون مەعرووف:
کوردپرێس: هه‌لسه‌نگاندنی ئێوه له سه‌ر ڕه‌وتی ڕاسپاردنی محه‌مه‌د تۆفێق عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی عراق چییه؟
ڕابوون مەعرووف: ھەڵبەت بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی لە ھەلومەرجێکی ناجێگیر و پڕ لە تەحەدای گەورە راسپێردراوە بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی حکوومەت. عێراق لە ئەمڕۆدا رووبەڕووی چەندان کێشەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی گەورە گەورە بۆتەوە کە ئەرکی حکوومەتی داھاتوە پرۆسەی چارسەری ئەوکێشانە بخاتە سەر ھێڵکی راست و تەندروست. بە دڵنیاییەوە ئەرکی حکوومەتی داھاتو گران و پڕ لە تەنگژەیە، بەڵام من ھیوادارم کە حکوومەت بتوانێت ھەنگاوی باش لە پرۆسەی چاکسازی لە بوارە جیا جیاکان بنێت.
کوردپرێس:ئایا ده‌توانین بڵێین که محه‌مه‌د عه‌لاوی له لایه‌ن گه‌وره‌ترین کۆتله‌ی په‌رله‌مانی، به سه‌رۆک کۆمار ناسێندراوه؟
ڕابوون مەعرووف: لە راستیدا بە جدی قسە بکەین گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی نەناسێنراوە. بۆ کەس رۆشن نییە کامە کوتلە کوتلەی گەورەترینە لە ناو ئەنجومەن. نامە گۆڕینەوەکانی نێوان بەڕێز سەرۆك کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەوە دەسەلمێنێت کە بۆ کەس وازح نییە کامە کوتلە گەورەترینە. ئەم کێشەیە ریشەیەکی دەستوری ھەیە و پێشتر لە دیاریکردنی بەڕێز نوری ئەلمالکی بۆ پێک‌ھێنانی حکوومەت ئەو کێشەیە ئاڵۆزتر کرا. بەڵام ھەرچۆنێك بێت، لە کتابی راسپاردندا بەرێز سەرۆك کۆمار وەك کاندیدی گەورەترین کوتلە رایدەسپێرێت، ھەڵبەت بێ ناوبردنی ناوی کوتلەکە. ئەوە لە کاندیدکردنی بەڕێز عادیل عبدالمھدیشدا رویدا.
کوردپرێس: پێتان وایه بۆچی تا ئێستای له‌گه‌ڵ بێت، نامه‌ی سه‌رۆک کۆمار بۆ ڕاسپاردنی عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه؟
ڕابوون مەعرووف: من ھیچ زانیاریم سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەکە نیە، بەڵام لە روی دەستوریەوە ھەر دەبێت بەوجۆرە بێت کە ئاماژەم بۆ کرد. واتە بەڕێز محمد تۆفیق عەلاوی وەك کاندیدی گەورەترین کوتلە رابسپێردرێت بێ ئاماژەکردن بە ناوی کوتلەکە.
کوردپرێس: به گوێره‌ی لێدوانی فه‌رمی و به‌یاننامه‌کانی عه‌لاوی، هه‌ڵسه‌نگاندنتان له سه‌ر به‌رنامه و کارنامه‌ی کاری ئه‌و بۆ حکوومه‌ت چیه؟
ڕابوون مەعرووف: لە کابینەکانی پێشتر و لە سەردەمی بەڕێز نوری ئەلمالکی، بەڕێز محمد تۆفیق عەلاوی وەزیر بوە و زۆر کەس شاھیدی دڵسۆزی و نەزیھی بۆ دەدەن. بەڵام دڵسۆزی و نەزیھی بەسنین بۆ سەرکەوتنی کابینەکەی. دەبێت لەسەر ئەرزی واقیع کارەکانی ببینین بە ئاراستەی چاکسازی ریشەیی لە بارودۆخی عێراق. ئەو بەڵێنی بە خەڵکی عێراق داوە کە لەسەر ھەمو ئاستەکان دەست بکات بە چاکسازی. ئێمەش دەتوانین دوای دەستبەکاربونی کابینەکەی و کارەکانی حوکم لەسەر کابینەکەی بدەین.
کوردپرێس: هه‌ندێ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن که حکوومه‌ته‌کی عه‌لاوی کاتی و بۆ یه‌ک ساڵ و به ئامانجی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت، ئایا ئه‌مه کاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌رنامه‌کانی حکوومه‌ته‌که‌ی؟
ڕابوون مەعرووف: من پێم وایە ئەگەر کابینەکەی بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی لەسەر ئەرزی واقیع بیسەلمێنێت کە دەتوانێت چاکسازی بکات، پێویستە دەرفەتی بدرێتێ. بەڵام ئەگەر بینرا کە چاکسازی پێناکرێت، پێویستە بیر لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت بکرێتەوە لە کەشێکدا کە خەڵکی عێراق و کوردستان بتوانن نوێنەرانی راستەقینەی خۆیان ھەڵبژێرن
کوردپرێس: به بۆچوونی جه‌نابتان بۆچی خۆپیشانده‌ران له شاره جۆربه‌جۆره‌کاندا له دژی ڕاسپاردنی عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام؟
ڕابوون مەعرووف: دژایەتی خۆپیشاندەران بۆ راسپاردنی بەڕێز محمد تۆفیق عەلاوی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە کابینەکانی پێشتر وەزیر بوە و زۆرینەی خۆپیشاندەران داوای کەسێك دەکەن کە لە حکوومەتەکانی پێشتر پۆستی باڵای نەبوبێت.
کوردپرێس: محه‌مه‌د عه‌لاوی له به‌رنامه ڕاگه‌یێندراوه‌کانیدا هیچ ئاماژه‌یه‌کی به پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن نه‌دا ئه‌مه چ واتایێک ده‌گه‌یێنێت؟
ڕابوون مەعرووف: جارێ بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی بەرنامەی فەرمی کابینەکەی بڵاو نەکردۆتەوە. کاتێك بەرنامەکەی بە فەرمی ئامادە دەکات پێویستە بیھێنێت بۆ پەرلەمان و دوای گفتوگۆ پەرلەمان پەسەندی بکات. ئەوەی تا ئێستا تەنھا چەند وتە و لێدوانێك بوە و ھیچیتر.
کوردپرێس: هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان له به‌رانبه‌ر ڕاسپاردنی عه‌لاوی بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت چییه؟
ڕابوون مەعرووف: لە ھەرێمی کوردستان سێ گرووپی جیاواز لە ئەنجومەنی نوێنەران ھەن. پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی و کوتلەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی کە پێکەوە ١٥ ئەندامن. سەبارەت بە پارتی و یەکێتی ئەوە پەیوەندی بە خۆیانەوە ھەیە و من ھەڵوێستم بەرامبەر بە سیاسەتی ئەو دو حیزبە ھەم لە بەغداد و ھەم لە ھەرێمی کوردستان ئیجابی نییە. سەبارەت بە ھەڵوێستی ئێمە لە ئاست کابینەکەی بەڕێز محمد تۆفیق عەلاوی دەوەستێتە سەر بەڵێن و بەرنامەکانی و ھەروەھا بە کردەوە لەسەر ئەرزی واقیع. شاندی ئێمە بەو زووانە لەگەڵ بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی دادەنیشن و سەبارەت بە دۆسێ جیا جیاکان گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن کە گرنگترینیان ئەمانەن: بەرنامەی ئیسڵاحی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە بە تایبەتی دۆسێکانی نەوت و گاز و گومرگەکان و میلیشیاکان، ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی موچەی فەرمانبەران و ھێزەکانی پێشمەرگە، لەگەڵ ھەندێك بابەتیتری وەك پارەی نەدراوی جووتیارانی کوردستان و کارەکانی کۆمیسیۆن و ئامادەکاری و چاودێری حکوومەت بۆ کارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و ھەڵبژاردنێکی پاك و بێگەرد و ئازاد و رەوا.
کوردپرێس: ئایا لایه‌نه کوردییه‌کان له ژێر چه‌ترێک یان به تاک له‌گه‌ل عه‌لاوی له سه‌ر مه‌رجه‌کانیان بۆ ده‌نگدانان به سه‌رۆک وه‌زیران، گفتوگۆ و دانوستانیان بووه؟
ڕابوون مەعرووف: ئەوەی پەیوەندی بە ئێمە لە فراکسیۆنی ئایندەوە ھەیە، ھەرگیز ئامادە نین لە پاڵ پارتی و یەکێتی بچین بۆ گفتۆگۆ. ئێمە بە راشکاوی پێمانوایە پارتی و یەکێتی بەشێکن لە کێشەکانی عێراق نەك چارەسەر. تا ئێستا ئێمە لەگەڵ کوتلەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان بە گشتی و بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی دەکەین.
کوردپرێس: ئایا لایه‌نی کوردی له نێو خۆیاندا له سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و کابینه‌که‌ی دانوستان و گفتوگۆیان بووه؟ ئایا لایه‌نی کودی هه‌ڵویستی هاوبه‌ش یان هه‌ڵوێستی نێزیک له یه‌کیان له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌ته هه‌یه؟
ڕابوون مەعرووف: ئێمە ئەزمونی پێویستمان لەگەڵ پارتی و یەکێتی ھەیە و بە درێژاییی ماوەی دوای کەوتنی رژێمەکەی سەدام حسێن، ئەو دو حیزبە لە بەغداد بەرژەوەندیی بنەماڵە دەستڕۆیشتوەکانی ناو ئەو دو حیزبە و کۆمپانیاکانیان خستوەتە سەروی بەرژەوەندی گەلی کوردستانەوە. زۆر جار بۆ خاتری بەرژەوەندیی گرووپە دەسەڵاتدار و بەرژەوەندیخوازەکانی ھەرێمی کوردستان قوربانییان بە بەرژەوەندی کێشە مێژوییەکانی گەلی کوردستان داوە. بۆیە بۆ ئێمە گەییشتن بە ھەڵوێستی ھاوبەش لەگەڵ ئەو دو حیزبە سەخت و گرانە، چوونکە ئێستا ئەو دو حیزبە زیاتر لە دو کۆمپانیای زەبەلاح دەچن نەك حیزبی سیاسی خاوەن دۆز.
کوردپرێس: سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر لایه‌نی شیعی له سه‌ر عه‌لاوی ڕێککه‌وتن و کۆده‌نگیان هه‌بێت، سونه و کورد پشتیوانی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر لایه‌نی شیعی کۆده‌نگیه‌کی وایان هه‌بێت لایه‌نی کوردی سه‌د له سه‌د پشتیوانی ده‌که‌ن؟
ڕابوون مەعرووف: ئێمە لە کوردستان یەك لایەن نین تا یەك قسە لەسەر ھەڵوێستی ھەموان بکەین. سەبارەت بە کێشە و قەیران و تەحەدیەکان، ئێمە ھەڵوێستمان لە پارتی و یەکێتی جیاوازە.
کوردپرێس: مه‌سعوود حه‌یده‌ر ڕاوێژکاری مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌بێت پابه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌کانی به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم له دۆسیه‌ی نه‌وت و بودجه و که‌رکوک بێت؛ ئایا به گشتی ئه‌مانه مه‌رجی په‌سه‌ند کردنی سه‌رۆک وه‌زیرانیی عه‌لاوی له لایه‌ن کورده؟
ڕابوون مەعرووف: من ئاگاداری ھەڵوێستی فەرمی پارتی دیموکرات نیم سەبارەت بە کاندیکردنی بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی. بەڵام بە گشتی من پێموایە بۆ پارتی بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی گرنگترە لە بەرژەوەندی باڵای گەلی کوردستان.
کوردپرێس: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئێستای عێراق به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێککه‌وتنی 2019 عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 تێپه‌ڕێنێت، حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌لاوی چ ده‌سه‌ڵاتێکی بۆ جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌کانی عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ کورد ده‌بێت؟
ڕابوون مەعرووف: ئێمە ھەمو توانا و پەیوەندیەکانمان دەخەینە گەڕ کە یاسای بودجەی ٢٠٢٠ بە دژی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان تێنەپەڕێت. ھەروەھا ئەرکی حکوومەتی ھەرێمە سەبارەت بە دۆسێکانی نەوت و گاز و گومرگەکان شەفاف بێت کە تا ئێستا ھەم شەفاف نییە و ھەم ئەو دۆسێیانە پڕن لە گەندەڵی. نابێت حکوومەتی ھەرێم بیانو بدات بە حکوومەتی ئیتیحادی کە قوت و موچەی خەڵکی کوردستان ببڕێت. دوا جار، حکوومەت مولزەمە ھەر یاسایەك لە پەرلەمان تێپەڕێت وەكخۆی جێبەجێی بکات.
کوردپرێس: عه‌لاوی له په‌یامه‌که‌یدا بۆ گه‌لی عێراق ڕایگه‌یاند که حکوومه‌تێک له ده‌ره‌وه‌ی پشک پشکێنه‌ی حزبی و تایفی پێک دێنێت، تا چه‌ند پێکهێنانی حکومه‌تێک به‌بێ به‌شداریی حزبه‌کان له ئارادیه؟
ڕابوون مەعرووف: بەڕێز محەمەد تۆفیق عەلاوی بەڵێنی داوە کە کابینەکەی لە دەرەوەی پشکپشکێنەی حیزبی و تائیفی پێکدەھێنێت. گەلی عێراقیش بە کوردستانیشەوە متمانەی بە حیزبە دەسەڵاتدارەکان نەماوە. بە دڵنیاییەوە ئێمە دەنگ نادەین بە کابینەیەك کە ھەمان ھەڵەکانی رابردو دوبارە بکاتەوە و لەسەر بنەمای پشکپشکێنەی حیزبی و تائیفی پێکبھێنرێت.
دیمانە: حەسەن ساڵحی/ بەشی فارسیی عێراق و هەرێمی کوردستان/ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment