وەزارەتی ئەوقافی هەرێم پەخش کردنی دراماکان سنووردار دەکات

بەشی فەرهەنگ وەهونەر- وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی هەندێک دراما پەخش کردنیان قەدەغە بکرێت.

کوردپرێس: پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە هەندێک کەناڵ هەندێک دراما پەخش دەکرێن کە لەگەڵ کولتوور و ئادابی کۆمەڵگەی کوردی ناگونجێن".

پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەش كرد، "لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری لە هەماهەنگیداین بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ پەخش کردنی دراماکان دابنرێت و هەندێکیان کە لەگەڵ کولتووری ئێمە ناگونجێنن و قەدەغە بکرێن".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پێشتر لەساڵی 2019پشتیوان سادق بە نووسراوی فەرمی داوای لە وەزارەتی رۆشنبیری کردبوو سنوورێک بۆ پەخش کردنی دراما تورکییەکان دانبرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157482

Your Comment

You are replying to: .
captcha