بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای وان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، شەوی رابردوو فەرماندەیی جەندرمەی چاڵدران ئاگاداری کردوونەتەوە، 13 کۆچبەری نایاسایی کە لە ڕێگای نایاساییەوە هاتوون بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانی ئافاد و بەرپرسە سەربازییەکانی ناوچەکەمان لە رووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی نالەباری کەش و بەدرەوامی بارینی بەفر لە ناوچەکەدا، گەیشتنمان بەو ناوچەیە ئاستەمە".
بەپێی راگەیێندراوەکەی پارێزگای وان، لە دوای ئاسایی بوونەوەی کەش، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment