وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەیاننامەیێکی لەبارەی ڕووداوەکانی نەجەف و کەربەلا بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق درەنگی شەوی ڕابردوو بەیاننامەیێکی لەسەر ڕووداوەکانی دوو رۆژی ڕابردووی نەجەف و کەربەلا بڵاو کردەوە.

کوردپرێس: لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق هاتووە "هێزە ئەمنییەکان چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ ئەو ڕووداوانە کرد کە لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە نەجەف و کەربەلا ڕوویاندا، بەداخەوە چەند قوربانییێکی لێ کەوتووەتەوە، لێکۆڵینەوەکان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکرا کردنی ئەوانەی لە پشت ڕووداوەکانەوەن".

ئەوەش خراوەتە روو، کە هێزە ئەمنییەکان بە ئەرکەکانی خۆیان هەڵدەستن بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە و رێگرتن لە هەر هێرشێک بۆ سەریان، هەروەها داواش لە خۆپیشاندەران دەکەن دان بەخۆدا بگرن و تەنها لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بمێننەوە و پارێزگاری لە سەروماڵی گشتی و تایبەتی بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157454

Your Comment

You are replying to: .
captcha