بەرهەم ساڵح گەیشتە هەولێر/لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

کوردپرێس: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی رووداو لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ئێستا بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.

بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و پرۆسەی پێكهێنانی حكوومەت و راسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق تاوتوێ كرا.

وەک لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، بیروڕا لەبارەی رێگەچارەكان بۆ دەرچوونی عێراق لە قەیرانەكان و گەڕانەوەی سەقامگیری و جێبەجێ كردنی داواكاریی خۆپێشاندەران ئاڵوگۆڕ كرا.

پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەرێكی دیکەی ئەو دانیشتنە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157446

Your Comment

You are replying to: .
captcha