کوردپرێس:
سالار مه‌حموود راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌دواداچونی دواكاره‌كانی پشكنینی 171 روفاتی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه، سه‌ردانی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌رییان له به‌غدا كردوه و به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌ری (پزیشكی دادوه‌ری) به‌غدا كاری پشكنینی بۆ روفاته‌كان ته‌واو كردوه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری ئاگاداری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدانی به‌غدا ده‌كات دوای ته‌واوبونی پشكنین ئاماده‌كاری بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روفاته‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، روفاته‌كانی ئه‌نفال كێشه‌یه‌كیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "كاری DNA یان بۆ نه‌كراوه چونكه سامپڵی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كانیان لانیه، كه ده‌بو له دوای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌م ئه‌ركه له كورستانه‌وه ئه‌نجام بدرایه، یا له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوه‌كاندا ئه‌م كاره ئه‌نجام بدرایه".
له‌باره‌ی روفاتی ئێزیدییه‌كانی شنگال راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق رونیكردوه‌ته‌وه، له ئێستادا 134 روفاتی ئیزیدییه‌كان له به‌غدایه و پشكنین بۆ 64یان ته‌واوكراوه كه سه‌رجه‌میان له گوندی كۆچۆ و چه‌ند گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه
Your Comment