کوردپرێس:
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە تویتێکدا دیمەنێکی ڤیدیۆییی بڵاو کردوەتەوە و نووسیویەتی: هەزاران کەس لە ئاوارەکانی ئیدلەب گەیشتونەتە ناوچە ئارامەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پێشبینی دەکەن ژمارەیێکی زیاتر بگەن.
ئاماژەی بەوە کردووە؛ سەرجەم ناوچەکانمان پێشوازی لە ئاوارەکانی ئیدلەب دەکەن، ئێمە هەموومان سوورین، ئەوەش منەتی کەس نییە بە سەر کەسەوە، هیچ دیوار و بەربەرست و هیچ کێڵگەیێکی مین و سەرباز و پاسەوانی سنور نییە کە ئاوارەکان بکەنە ئامانج.
ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی رژێمی سووریا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای ئیدلەب و بۆ سەر مۆڵگەی گرووپەکانی بەرەی نوسرە و تەحریر شام دەست پێکردوە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، ناوچەیێکی بەرفراوانیان لەژێر دەستی ئەو گرووپانە دەرهێناوە و هەزاران خێزانیش ئاوارە بوون.
Your Comment