مامۆستایێکی زانکۆ: سنووردانان لە نێوان هەورامی و کوردی مەترسییێکی جدیە/ خوێندنەوەمان لە هەورامان خوێندنەوەی خۆرهەڵاتناسانە نەبێت

بەشی فەرهەنگ- ئومێد وەرزەندە مامۆستای زانکۆی ئازادی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە هەوڵی خەڵکانێک کرد کە سنوور لە نێوان هەورامی و کوردی وەک زمان و شێوەزار دادەنێن و دەڵێت ئەمە هەڕەشەیێکی جدیە و نابێت خوێندەوەکان لە هەورامان و کەلتوورەکەی خوێندنەوەیێکی خۆرهەڵاتناسانە بێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 16ی ڕێبەندانی 1398 دوکتور ئومێد وەرزەندە مامۆستای زانکۆی ئازادی کوردستان لە ڕێوڕەسمی خەڵات­کردنی پاڵێوراوانی فستیڤاڵی میدیا و فەرهەنگ لە شاری سنە چەند ئاماژەیێکی خەسارناسانەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند دەبێت وریا بین لە ناساندنی تواناکانی ناوچەی هەورامان خۆ نەبەستینەوە بە دنیابینیی خۆرهەڵاتناسانە و زەق­کردنەوەی چەند بابەتێکی هەمیشەیی و کلیشەیی.

وەرزەندە ئاماژەی بە زەروورەتی بەرهەمهێنانی ئەتڵەس یان دایرەتولمەعارفێکی تایبەت بە هەورمان کرد و گوتیشی دەبینین دەبینین ئەو کارە بۆ ئیسفەهان یان تەبریز یان هەندێک شاری دیکەی مێژوویی کراوە بۆچی دەبێت بۆ هەورامان یان گەڕووس یان سنە، کارێکی وەها دەست پێنەکرێت.

ئەو مامۆستایەی زانکۆ بە نیگەرانییەوە باسی هەوڵی خەڵکانێکی کرد کە کار بەو ئاراستەیە دەکەن بڵێن هەورامی زمانێکی سەربەخۆیە و پێوەندیی بە زمانی کوردییەوە نیە.

وەرزەندە لەو بارەیەوە جەختی کردەوە کە جیاکردنەوەی هەورامی لە کوردی هەڕەشە و مەترسییێکی جدیە و نابێت پەرە بەو هەوڵانە بدرێت. ڕاستە هەورامی زاراوە نیە بەڵام نابێت لە زمانی کوردی جیا بکرێتەوە و پێویستە لە خانەی پانتایییە فراوانەکەی زمانی کوردیدا جێگای بکرێتەوە.

News Code 157440

Your Comment

You are replying to: .
captcha