کوردپرێس:
محەمەد ئەمین بیلمەز پارێزگار و جێگری سەرۆکی گەورەشارەوانی وان ڕایگەیاند لە مینی پاسێک کە لە شارۆچکەی باخچەسەرای کەوتبووەوە ژێر هەرەسی بەفرەوە، پێنج کەسیان ڕزگار کردوە و تەرمی چوار کەسی دیکەیان دەرهێناوەتەوە.
بیلمەز بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاند، لەپاش هەرەسهێنانی بەفر لەسەر رێگای وان- باخچەسەرای، تیمەکانی فریاگوزاری سەرەڕای خراپی باری کەشوهەوا بەردەوامبون لە گەڕان بەدوای قوربانییەکاندا.
ئاماژەی بەوەش کرد تیمەکان گەیشتونەتە مینی پاسەکەی ژێر هەرەسەکە و وتی "پێنج کەس ڕزگار کران و بەداخەوە چوار کەسی دیکە گیانیان لەدەست داوە".
لەماوەی دوو ڕۆژدا لە شارەوانی بوکس لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان بەهۆی هەرەسی بەفرەوە 23 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەکاتی ڕزگارکردنی دوو کەسدا لە شاری وانی باکوری کوردستان، ٥٠ کەس دەبن بەژێر هەرەسی بەفرەوە.
محەمەد ئەمین بێڵماز، پارێزگاری وان ڕایگەیاندووە، دوێنێ لەسەر ڕێگای نێوان ناوچەی مسک بۆ شاری وان لە باکوری کوردستان، هەرەسی بەفر پاسێکی کردە ژێرەوە، کە ١٣ کەسی تێدابوو، بۆیە خەڵکی ناوچەکە چوون بەهانایانەوە و 6 کەس ڕزگار کران و تەرمی 5 کەسیش لەناو بەفردا دەرهێنرا، بەڵام دوو کەس بێ سەروشوێن بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەمڕۆش ژمارەیێک هاووڵاتی لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاری شوونەتە شوێنەکە بۆ ڕزگار کردنی ئەو دوو کەسەی لەژێر بەفردابوون، بەڵام جارێکی دیکە بەفر هەرەسی هێناوە و 50 کەسی دیکە بوون بەژێر هەرەسی بەفرەکەوە.
بەپێی وتەی پارێزگاری وان، “تا ئێستا 23 کەس بەهۆی هەرەسی بەفرەکەوە گیانیان لەدەستداوە”.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە تا ئێستا 30 کەس ڕزگار کراون.
Your Comment