کوردپرێس:
فیلمی دارگوێز لە دەرهێنانی محەمەد حوسێن مەهدەویان لە شاری بانەی کوردستانی ئێران پڕۆسەی دروستکردنی دەستی پێکردووە و چیرۆکی کیمابارانکرانی شاری سەردەشت دەگێڕێتەوە.
فیلمی دارگوێز لە فستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایش دەکرێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی 18ی ڕێبەندانی 1398 بەرانبەر بە 7ی شوباتی 2020 لە سینەما بەهمەنی شاری سنە بە دوو سانسی جیا نمایش بکرێت.
ئەکتەری ناسراوی ئێرانی پەیمان مەعازی ڕۆڵی کەسێک دەگێڕێت کە لە پەڕی شارەوە سەرقاڵی کاری جووتیارییە و لە ناکاو گوندەکە ماڵی خەزوورانی کیمیاباران دەکرێت. و بەسەرهاتی ئەو کاتەی کیمیابارانەکەی سەردەشت باس دەکات.
Your Comment