فشار ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌زگای دادی عێراق بۆ خه‌له‌ل خستنه‌ نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ فشاری نێوخۆیی و بیانی ده‌کات بۆ خه‌له‌ل خستنه‌ نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حاجی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئێستاکه‌ گوشارێکی زۆر ده‌خرێته‌ سه‌ر ده‌زگای دادی عێراق بۆ خه‌له‌ل خستنه‌ نێو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌شڵێت: ئه‌و گوشارانه‌ ئێستا ڕه‌هه‌ندی نێوخۆیی نییه‌ و بۆته‌ گوشاری ناوچه‌یی و بیانی.

ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ به‌ به‌رده‌وامیی ئه‌و گوشارانه‌ ناکرێت جارێکی‌تر هه‌ڵبژاردنی بێ‌خه‌وش به‌ڕێوه‌ ببرێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15742

Your Comment

You are replying to: .
captcha