لێکەوتەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا قەرەبوو ناکرێتەوە

بەشی جیهان- دافنە مەک کردی توێژەری پەیمانگای توێژینەوەی نێودەوڵەتی و ئاسایش دەڵێت گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ کێڵگە نەوتییەکانی سووریا ئەوەش پاش کشانەوەی ئەو هێزانە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکان قەرەبووی هەڵەکەی واشەنتن و پشت کردنی لە کوردی سووریا لە بەرانبەر هێرشی تورکیا ناکاتەوە.

کوردپرێس:

کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریاوای کرد کوردەکان بە هۆی هێرشی تورکیاوە بەشێکی زۆر لە ناوچەی باکووری سووریا لە دەست بدەن. ئەمریکا پاش ئەوەی بەهۆی کشانەوەیەوە ڕەخنەی زۆری لێگیرا دوبارە ژمارەیێک لە هێزەکانی گەڕاندەوە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سووریا بەڵام دافنە مەک کردی توێژەی پەیمانگای توێژینەوەی نوێدەوڵەتی و ئاسایش دەڵێت ئەگەرچی ئەمریکا بۆ قەرەبووکردنەوەی هەڵەکەی بەرانبەر بە کورد گەڕایەوە بەڵام بێگومان ئەوە قەرەبووی هەڵەکەی واشەنتن ناکاتەوە کە پشتی لە کورد کرد.

ناوبراو لە وتارەکەیدا کە گۆڤاری "وار ئان دە ڕاک" بڵاو کراوەتەوە کوردی سووریاش بە خەتابار دەزانێت چوونکە بە وتەی ئەو نووسەرە، ئەمریکا نیگەران بوو لەەوە تورکیا تووڕە بێت لە پشتگیری کردنی ئەمریکا لە کورد، هەر بۆیەش واشەنتن چەندین جار ڕایگەیاندبوو کە پشتگیرییەکەی ئەمریکا بۆ کورد کاتییە و بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتەیە و لە کۆتاییی شەڕی داعشدا کۆتایی بە پشتگیرییەکانی دەهێنێت.

ئەو خاتوونە هەر لە وتارەکەیدا بڕوای وایە هێزەکانی کوردی سووریا و ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە ژێر کاریگەریی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ن و هەندێک لە پلانەکانییان وای کردووە سیمای کوردەکانی سووریا زیانی پێبگات نموونەی ئەو پلانە ئەوەیە هەوڵ دەدەن نووزی خۆیان لە ناوچە عەرەبنشینەکانی سووریا زیاد بکەن.

توێژەرەکەی پەیمانگای توێژینەوەی نێودەوڵەتی دەشڵێت ستراتێژیی ئەمریکا لە بەرانبەر سووریا و کوردەکانی ئەو وڵاتە شکستی هێناوە و بڕواشی وایە ئەو وڵاتە دەبێت عەقڵیەتی خۆی بگۆڕێت و ئەزموون لە هەڵەکانی خۆی لە سووریا وەربگرێت.

ناوبراو تەرکیز لە سەر هاوکاریی ئەمریکا لەگەڵ کوردەکانی سووریا دەکات و هۆشداریی ئەوەشی داوە کە دەبێت ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات ناچا بکات دان بە بەها دیموکراسییەکان و پەیڕەوەکانی مافی مرۆڤ بنێن و ستراتێژییێکی تۆکمە بگرنە بەر بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکی و تەنگەژەکان لە سووریا و یارمەتیدانی ئەو وڵاتە بۆ باشترکردنی ژیانی دانیشتووانی ئەو وڵاتە.

News Code 157418

Your Comment

You are replying to: .
captcha