سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق تیروانینی باشی بۆ مافەکانی گەلی کورد هه‌یه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق تیروانینی باشی بۆ مافەکانی گەلی کورد هه‌یه.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند: محەمەد تەوفێق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ھەر دەبێت دانووستان لەگەڵ لایەنەکان و کوتلەکانی نێو پەرلەمان بکات، گوتیشی: پشکی کورد لەوە خراپتر نابێت کە لە کابینەی ڕابردوودا ھەیبووه‌.

له‌لایکی دیکه‌وه‌ موسه‌نا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری کورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: تا ئێستا دیار نیە عەلاوی حکوومەتێکی کاتی پێک دەھێنێت یاخود بۆ چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت، بۆ پێکھاتەی حکوومەتەکەشی مەرج نیە دڵی ھەموو لایەنەکان ڕازی بکات، ئه‌و پیوایە لەگەڵ عەلاوی دانیشتنیان کردووە و تیروانینی بۆ مافەکانی گەلی کورد باش بووە.

کورد لە پێکھاتەی حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بە ٣ وەزارەت بەشداربوو، ئەوانیش وەزارەتەکانی دارایی، داد و ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن بوون، بەڵام تائێستا دیار نیە کورد لە حکوومەتی نوێ ھەمان جۆر و ژمارەی وەزارەتی دەبێت یاخود گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ئەمەش لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ ڕوون دەبێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157415

Your Comment

You are replying to: .
captcha